موقتەدا سەدر: ھەندێک لایەن ھەوڵی گۆڕینی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن دەدەن

‌موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر

وێستگە نیوز- 

رێبەری رەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت، ھەوڵ ھەیە بۆ گۆڕینی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن، دەشڵێت، نابێت دەستێوەردان لە کاروباری دەسەڵاتی دادوەری و دادگا بۆ پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن بکرێت  کە ھەندێک لایەن بۆ پەکخستنی پێکھێنانی گەورەترین کوتلە و حکومەتی زۆرینە، ھەوڵی گۆڕینی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن دەدەن.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ''کارەکانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان پاک و بێگەرد بوون و ئیدانەی ھەر جۆرە فشارێکی سیاسی و ئەمنی لەسەر کۆمیسیۆن و دەستێوەردان لە کاروبارەکانیان دەکەن و ھەندێک لایەن بۆ پەکخستنی پێکھێنانی گەورەترین کوتلە و حکومەتی زۆرینە، ھەوڵی گۆڕینی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن دەدەن.''

بە وتەی عیماد جەمیل ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ''چاوەڕوان دەکرێت لە دوو رۆژی داھاتودا ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن رابگەیەنرێت، بە تایبەتی دوای ئەوەی دەستەی دادوەری بەتانەکاندا دەچێتەوە.''

باسیلەوەشکردووە، ''رەتکردنەوەی دەنگی چەند وێستگەیەک و پێداچونەوە بە تانەکاندا، کاریگەریی گەورەیان لەسەر گۆڕینی ئەنجامەکان و ژمارەی کورسیەکان ھەبووە.''


AM:11:31:22/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 1748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت