ئایه نرخی دۆلار هه‌رزان ده‌بێته‌وه؟
وێستگه نیوز ـ
ئه‌ندامێكی پێشووی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، نرخی دۆلار به‌و جۆره‌ی ئێستای ده‌مێنێته‌وه و هه‌رزان نابێته‌وه، ده‌شڵێت: "هێشتا ئابووری عیراق جێگیر نه‌بووه و نرخی نه‌وتیش به‌رز و نزم ده‌كات".
شیروان میرزا، ئه‌ندامی خولی پێشووی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: نرخی دۆلار به‌و جۆره‌ی ئێستای ده‌مێنێته‌وه و حكومه‌تی داهاتووی عیراقیش ده‌ستكاری ناكات له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك.
له باره‌ی هۆكاره‌كانه‌وه وتی: "یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان فشاری بانكی نێوده‌وڵه‌تییه كه ئه‌گه‌ر ئابوورییه‌كه‌ی به‌رزنه‌كردایه‌ته‌وه له قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كان بێ به‌ش ده‌بوو، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتیش جێگیر نییه و له به‌رزو نزمیدایه، بۆیه ئه‌سته‌مه له دۆخێكی ئاوادا نرخی دۆلار هه‌رزان بكرێته‌وه".
باسی له‌وه‌شكرد: تا ئه‌وكاته‌ی بابه‌تی كۆرۆناو نرخی نه‌وت به‌لایه‌كدا ده‌كه‌ون نرخی دینار به‌رانبه‌ر به دراوه جیهانییه‌كان له‌ناویاندا دۆلار هه‌روا به نزمی ده‌مێننه‌وه.
ناو به‌ناو ده‌نگۆی ئه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ماڵپه‌ره عیراقییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه كه نرخی دۆلار داده‌به‌زێت و هه‌رزان ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام هێشتا هیچ شتێكی فه‌رمی له‌و باره‌وه نییه.
PM:09:38:21/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 18524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت