نرخی ئارد به‌ڕێژه‌یه‌كی بەرچاو هه‌رزان ده‌كرێت
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی بازرگانی عیراق رێوشوێنی نوێی بۆ هه‌رزانكردنی نرخی ئارد راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه نرخی ئارد بۆ کەمتر لە 20 هەزار دینار لە رۆژانی داهاتوودا داده‌به‌زێت.
محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتەکە بە ئاژانسی فەرمی عیراقی راگەیاند، نرخی ئارد وردە وردە دەست بە هه‌رزان بوون دەکات لە 33 هەزار دینارەوە بۆ هەر فەردەیەک و ئێستا لە خوار 25 هەزار دینارەوە جێگیر بووە.
وتیشی: "وەزارەت گرفتی نییە لە کۆگای ستراتیژی ئارد و دابەشکردنی بەشە ئاردی نۆیەمی تەواوکردووە لە چوارچێوەی بەشە خۆراکدا و ئێستا سەرقاڵی رێوشوێنەکانی دابەشکردنی بەشە ئاردی دەیەمە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخەکەی لەبازاڕ".
حەنون جەختیکردەوە، نرخی ئارد بەردەوام دەبێت لە دابەزین تا هەر فەردەیەک دەگاتە کەمتر لە 20 هەزار دینار لە رۆژانی داهاتوودا.
PM:07:57:21/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 25832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت