به وێنه.. یهكهم بهفری زستان له چیای نهمرود باری
دیمەنی بەفربارین لە چیای نەمروود
وێستگه نیوز ـ
یەکەم بەفری وەرزی زستان لە چیای نەمرود کە دەکەوێتە شارۆچکەی کاھتا-ی سەر بە پارێزگای ئادیامان لە باشووری خۆرھەڵاتی تورکیا و لە لیستی میراتی جیھانیی یوونێسکۆ دایە، باری.
چیای نەمرود، کە وەک ناوچەی پارکی نیشتمانی پارێزراوە و جگە لە پەیکەرە بێوێنەکانی بە بەرزایی دوو ھەزار و 150 مەتر وەک "جوانترین شوێن بۆ بینینی رۆژھەڵاتن و رۆژئاوابوون" ناسراوە، لەگەڵ بارینی بەفردا دیمەنێکی ناوازەی بەخشیوه.
ئەو گەشتیارانەی کە بۆ گەشتکردن ھاتبوون بۆ ناوچەکە، لەو ناوچەیەی کە بە بەفر دایپۆشیبوو دەرفەتی بینیی ھەڵاتنی رۆژ و ئاوابوونیان بۆ رەخسا.
لەلای خۆیانەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئەوەیان راگەیاندووه، کە ئەوەندە بەفر نەباریوە کە ئاستەنگ بۆ ھاتنی گەشتیاران بۆ چیای نەمرود درووستبکات و ئاماژەیان بەوە کرد کە چاوەروانی ھاتنی ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیار دەکەن.
سهرچاوه: ئاژانسی ئهنادۆڵ
PM:06:29:21/11/2021
ئهم بابهته 7144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت