هادی عامری: بەڵگەکانمان بەسن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن

‌هادی عامری

وێستگەنیوز_
 
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، کە باڵی سیاسی گروپەکانی حەشدی شەعبییە لە عێراق رایگەیاند، بەڵگەی پێویستیان بۆ "هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق" پێشکەشکردووە.
 
نوسینگەی راگەیاندنی هادی عامری، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، هادی عامری ئەمڕۆ بەجیا سەردانی حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر و ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنییە لە بەغدا کردووە، بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتە سیاسییەکان و پرسی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.
 
ئەوەش هاتووە، "عامری و عەبادی و عەللاوی لە دیدارەکانیاندا جەختیان لەسەر پێویستی بەدواداچوون لە رێگەی یاسا و دادگا بۆ تانەکان کرد، کە لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دراون، لە بەرامبەردا هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح جەختیکردەوە ئەو تانانەی، کە هاوپەیمانیی فەتح پێنجشەممەی رابردوو پێشکەشی دادگای فیدراڵی کرد هێندە بەڵگەی تێدایە بەسن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن".
 
ئەمرۆ یەکشەممە، عیماد جه‌میل، ئه‌ندامی تیمی رۆژنامه‌وانیی كۆمسیۆن به‌ ئاژانسی فه‌رمیی عێراقی راگه‌یاند، كۆمسیۆن ئاماده‌یه‌ بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ری به‌ سه‌رجه‌م تانه‌كاندا ده‌چێته‌وه‌.

وتیشی، "چاوه‌ڕوانین له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان رابگه‌یه‌ندرێت"، باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌ندێك وێستگه‌ و پێداچونه‌وه‌ به‌و تانانه‌ی كه‌ پێشكه‌ش كراون، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گۆڕینی ئه‌نجامه‌كان و ژماره‌ی كورسییه‌كان هه‌بووه‌.

لە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە 10ی مانگی رابردوو بەڕێوەچوو، هاتوە: رەوتی سەدر 73 کورسی پەرلەمان، و هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبووسی 37 کورسی، پارتی دیموکراتی کوردستان 33 کورسی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 16 کورسی بەدەستهێناوە.


PM:05:26:21/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 2184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت