كۆمسیۆن: له دوو رۆژی داهاتوودا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت
وێستگه نیوزـ
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق دانی نا به‌وه‌ی كه ئه‌و تانانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی رابردوو دراوه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌بووه.
عیماد جه‌میل، ئه‌ندامی تیمی رۆژنامه‌وانیی كۆمسیۆن به ئاژانسی فه‌رمیی عێراقی راگه‌یاند: كۆمسیۆن ئاماده‌یه بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ری به سه‌رجه‌م تانه‌كاندا ده‌چێته‌وه.
وتیشی "چاوه‌ڕوانین له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان رابگه‌یه‌ندرێت"، باسی له‌وه‌شكرد كه ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌ندێك وێستگه و پێداچونه‌وه به‌و تانانه‌ی كه پێشكه‌ش كراون، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گۆڕینی ئه‌نجامه‌كان و ژماره‌ی كورسییه‌كان هه‌بووه.
لە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە 10ی مانگی رابردوو بەڕێوەچوو، هاتوە: رەوتی سەدر 73 کورسی پەرلەمان، و هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبووسی 37 کورسی، پارتی دیموکراتی کوردستان 33 کورسی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 16 کورسی بەدەستهێناوە.
PM:02:42:21/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 2992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت