له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی ئه‌مریكا ته‌قه كرا و سێ كه‌س برینداربوون
وێستگه نیوزـ
له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تلانتا له ولایه‌تی جۆرجیای ئه‌مریكا، سه‌رنشینێك ته‌قه‌ی كرد و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی گواستنه‌وه، سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌مریكا، ئاشكرایكرد كه له‌كاتی پشكنین بۆ كه‌لوپه‌لی سه‌رنشینێك، مادده‌یه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو دۆزراوه‌ته‌وه، له‌وكاته‌شدا سه‌رنشینه‌كه هه‌ڵپه‌ی بۆ جانتاكه‌ی كرده و ده‌مانچه‌كه‌ی ده‌رهێناوه و ته‌قه‌ی كردوه.
سه‌رنشینه‌كه ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كیی كردوه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س برینداربوون و خۆشی رایكردوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه، به‌هۆی روداوكه‌شه‌وه ماوه‌ی 2 كاتژمێر گه‌شته‌كان راگیراون و دواتر دۆخه‌كه ئاسایی بوه‌ته‌وه.
AM:11:03:21/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 1548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت