عێراق و ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌ران رێككه‌وتن
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له ئه‌ڵمانیا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه رێككه‌وتن كه كۆچبه‌ره‌كانی نێوان بیلاروسیا و پۆڵه‌ندا به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه بگه‌ڕێنه‌وه.
لە پەراوێزی دیداری مەنامەی پایتەختی بەحرەین فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق چاوی بە میگیل بێرگه‌ر، وەزیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا كەوتووە، هەردوولاش جەختیان لەوه كردوه‌ته‌وه كه پشتیوانی له گێڕانەوەی ئارەزوومەندانەی كۆچبەرانی سەر سنوری بێلاڕوسیا - پۆڵەندا كردووەتەوە.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، هەردوو وەزیر هاوڕابوون لەسەر جوڵەی بەپەلە بۆ ڕاگرتنی تۆڕەكانی قاچاخچێتی ڕێگای هەندەران.
هاوكات فوئاد حسێن ڕایگەیاندووە كه عێراق گەشتی فڕۆكەی خۆڕایی دابین دەكات بۆ ئەوانەی دەگەڕێنەوە.
AM:10:39:21/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 3660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت