حه‌لبوسی لێگزسێكی ئاخر مۆدێلی به هاوڵاتیه‌ك داوه..نوسینگه‌كه‌ی رونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه نیوزـ
مه‌هدی، ئه‌و هانده‌ره سه‌رسه‌خته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراقه كه ناوبانگێكی زۆری ده‌ركردوه، مه‌هدی له ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوه و ده‌ڵێت كه محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی عێراق ئۆتۆمبیلێكی گرانبه‌های پێداوه.
ئۆتۆمبیله‌كه له جۆری لێگزسه و تابلۆكه‌شی نایابه، كه ژماره 1ی پارێزگای ئه‌نباره، مه‌هدی له ئۆتۆمبیله‌كه داده‌به‌زێت و له‌میانی قسه‌كردنی له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا كه ڤیدیۆكه‌ی تۆمار كردوه، ده‌ڵێت كه ئه‌و ئۆتۆمبیله گرانبه‌هایه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مانه‌وه بۆی دابین كراوه.
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، نوسینگه‌ی حه‌لبوسی كه ئێستا سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ته‌قه‌دوم-ی سونه‌كانه و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كورسیی په‌رله‌مانه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و سه‌رله‌به‌ری ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی ره‌تكرده‌وه.
نوسنگه‌كه ده‌ڵێت كه حه‌لبوسی هیچ ئۆتۆمبیلێكی به‌دیاری نه‌داوه به كه‌س و ئه‌گه‌ر ڤیدیۆی له‌وجۆره‌ش دووباره بێته‌وه، رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و هانده‌ره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌گیرێته‌به‌ر.
AM:10:01:21/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 7672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت