تفی كرده‌ باوكی ئه‌ویش بۆی نه‌وه‌ستا و یه‌كسه‌ر كوشتی


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین، باوكێك كوڕه‌كه‌ی خۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌ كوشت كه‌ تفی لێ كردبوو.

روداوكه‌، به‌پێی سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان، له‌ قه‌زای سامه‌ڕای سه‌ربه‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین رویداوه‌ و له‌سه‌ر تاوانی كوشتنی كوڕه‌كه‌ی، باوكێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ دستگیر كراوه‌.

باوكه‌ ته‌مه‌ن 55 ساڵه‌كه‌ له‌كاتی وه‌رگرتنی وته‌كانیدا، به‌ پۆلیسی راگه‌یاندوه‌ كه‌ كێشه‌كه‌ خێزانی بووه‌ و كوڕه‌كه‌ی تفی لێ كردوه‌، ئه‌ویش به‌ تاپڕێك ته‌قه‌ی لێ كردوه‌و و كوشتویه‌تی.


PM:11:46:20/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 22244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت