كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن: ده‌نگی چه‌ند وێستگه‌یه‌ك ره‌تكرانه‌وه..له‌وانه‌یه گۆڕانكاری رووبدات
وێستگه نیوزـ
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق پێشبینی ده‌كات به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگی چه‌ند وێستگه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن به بڕیاری ده‌سته‌ی دادوه‌ری، گۆڕانكاری له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان رووبدات.
عیماد جه‌میل، ئه‌ندامی تیمی رۆژنامه‌وانیی سه‌ربه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ده‌سته‌ی دادوه‌ری به چه‌ند بڕیارێك و له‌سه‌ر بنه‌مای یاسایی، ئه‌نجامی ده‌نگی چه‌ند وێستگه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی ره‌تكردوه‌ته‌وه.
وتیشی كه له‌وانه‌یه به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌وه، گۆڕانكاری له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و ژماره‌ی كورسییه‌كاندا رووبدات، كۆمسیۆنیش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه دوا تانه یه‌كلابكاته‌وه كه بۆ ده‌سته‌ی دادوه‌ری به‌رزكراوه‌ته‌وه و دواتر كۆمسیۆن ناوی سه‌ركه‌وتوه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
لە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە 10ی مانگی رابردوو بەڕێوەچوو، هاتوە: رەوتی سەدر 73 کورسی پەرلەمان، و هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبووسی 37 کورسی، پارتی دیموکراتی کوردستان 33 کورسی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 16 کورسی بەدەستهێناوە.
PM:11:15:20/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 5092
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت