دوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆبه‌خشین له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق..ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێزێكی گورجكبڕده‌كات
وێستگه نیوزـ
گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق واده‌ی كشانه‌وه‌یان به بیری هێزه‌كانی ئه‌مریكا هێنایه‌وه كه له كۆتایی ئه‌مساڵدایه، له‌ئێستاشه‌وه ده‌رگای خۆبه‌خشینیان بۆ وه‌رگرتنی چه‌كدار كردوه‌ته‌وه تا ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به‌ڵێنه‌كه‌ی شكاند، شه‌ڕ له دژی به‌رپا بكه‌ن.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ره‌شانه‌دا، لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی تشرینی دووه‌می 2021 له په‌راوێزی دیداره‌كه‌ی مه‌نامه له به‌حره‌ین به ناڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: ئه‌مریكا هه‌موو بژارده‌یه‌كی پێویست بۆ راگرتنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ده‌گرێته‌به‌ر ئه‌گه‌ر هه‌وڵه دیپلۆماسیه‌یكان شكستیان هێنا.
ئۆستن ره‌تیشیكرده‌وه ئه‌مریكا دوودڵ بێت له به‌كارهێنانی هێزی گورچكبڕ و وتی "ئه‌مریكا به‌رگری له‌خۆی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌كات له هه‌ر كوێ بێت و هه‌ركاتێك بێت".
دوێنێ هه‌ینی، ئه‌بوئالا وه‌لائی، ئه‌مینداری گشتیی گروپی چه‌كداری "سه‌ید شوهه‌دا"ی شیعه لە عێراق ده‌رگای خۆبه‌خشینی بۆ وه‌رگرتنی چه‌كدار كرده‌وه و وتی "ئه‌مه ئاماده‌كارییه بۆ روبه‌ربونه‌وه‌ی مێژوویی ئه‌مریكا له كاتژمێر 12ی شه‌وی 31ی 12ی 2021".
ئه‌مڕۆش بزوتنه‌وه‌ی سادیقون كه گروپێكی چه‌كداری دیكه‌ی شیعه‌ی عێراقه، به‌بیری ئه‌مریكای هێنایه‌وه كه پابه‌ند بن به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق له‌و واده‌یه‌ی ئه‌بوئالا وه‌لائی باسی كردوه.
مه‌حمود روبه‌یعی، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسییی سادیقون له تویته‌ر رایگه‌یاندوه كه واده‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌وێته یادی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی قه‌زای قائیم و كۆمه‌ڵكوژییه گه‌وره‌كه‌ی فرۆكه‌خانه.
وتوشیه‌تی "ئامۆژگاریم بۆ ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه پێش واده‌ی خۆیان بڕۆن، ئه‌گینا ره‌وانه‌ی دۆزه‌خیان ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر نه‌كشێنه‌وه، ئه‌وكاته فڕۆكه به‌شیان ناكات و ده‌بێت له باڵ و تایه‌ی فڕۆكه‌كانه‌وه بكه‌ونه خواره‌وه".
PM:09:49:20/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 6828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت