هۆشداری له سەرهەڵدانی په‌تایه‌ك ده‌درێت كه له كۆرۆنا مه‌ترسیدارتره
وێستگه نیوزـ
ئه‌كادیمیای نیشتمانیی ئه‌مریكا بۆ بواری پزیشكی هۆشداری به كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌دات كه باشتره ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی و ده‌ڵێت له‌وانیه سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌نفلۆنزای نوێ، زۆر زیاتر له كۆرۆنا زیان به مرۆڤایه‌تی بگه‌یه‌نێت.
ئه‌كادیمیای ناوبراو له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه كه له ماوه‌ی رابردوودا چوار راپۆرتیی نوێی له‌سه‌ر چۆنێتیی سوود وه‌رگرتن له وانه‌كانی پێشوو سه‌باره‌ت به بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ركردوه به‌تایبه‌ت چۆنێتی روبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای وه‌رزی كه ئه‌گه‌ر هه‌یه له وه‌رزی سه‌رمادا سه‌رهه‌ڵبدات.
باسی له‌وه‌شكردوه كه په‌تا وه‌رزییه‌كه زۆر مه‌ترسیدارتره له ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوشێوه‌ی ئه‌و ئه‌نفلۆنزایه ده‌بێت كه له ساڵی 1918 سه‌ریهه‌ڵدا و به‌هۆیه‌وه 50 ملیۆن كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان گیانیان له‌ده‌ستدا.
پێشبینیشی كردوه كه ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌رپه‌تایه‌كی نوێ پێویستی به ته‌نها 4 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بێت، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر په‌تاكه سه‌رهه‌ڵبدات، پێویسته جیهان پ 570 ملیار دۆلار خه‌رج بكات.
PM:07:06:20/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 5320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت