ته‌ندروستیی عێراق: ئه‌گه‌ر خۆتان نه‌كوتن، چاوه‌ڕوانی شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆناش بكه‌ن
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداریی دا له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی چواره‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەکی مەترسیدار، ئەگەر هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان نەبن و ڤاکسینی کۆرۆنا وەرنەگرن.
د. ڕیاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، پێی وایه كه تا ئێستا عێراق نەچووەتە ناو شەپۆلی چوارەمی کۆرۆناوە، چونكه ئاماری ڕۆژانەی توشبووان لە یەک ئاستدا ماونەتەوە و زیادی نەکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد "چەندین فاكته‌ر هەن کە یارمەتیی چوونە ناو شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسه‌كه دەدەن، له‌وانه خۆدزینه‌وه لە وەرگرتنی ڤاکسین و پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان.
سەبارەت بە دووبارە توشبوونەوە، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رونیكردوه‌ته‌وه كه دروستبوونی دژەتەن له توشبووه‌کانی پێشوودا کورتخایەنه و پاش ماوەیەک به‌رگرییان کەم ده‌بێته‌وه، هه‌ربۆیه ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی کە به‌رگرییان کەم بووەتەوە، دووباره توشی ڤایرۆسه‌كه بونه‌ته‌وه.
PM:06:17:20/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 2092
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت