به‌شه‌خۆراكی ئه‌م كه‌سانه‌ ده‌بڕدرێت

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند، ئەو ھاوڵاتییانەی لە دەرەوەی وڵات دەژین و ئەوانەی بۆ زیاتر لە سێ مانگ گەشتی دەرەوەی وڵاتیان کردووە و سێ چینی دیکە بەشەخۆراکەکانیان دەبڕدرێت.


ئەمڕۆ شەممە 20ی تشرینی دووه‌می 2021، وەزارەتی بازرگانی عیراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە وتیایدا ھاتووە، ئەو ھاوڵاتییانەی لە دەرەوەی وڵات دەژین و ئەوانەی بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ گەشتییان بۆدەرەوەی وڵات کردووە و ئەو ھاوڵاتییانەی ناویان لە ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی تۆمارکردووە و ئەوانەی لەلایەن دادگاوە بەندکراون تا کاتی سزادانەکانیان تەواودەبێت و ئازاد دەکرێن و ئەوانەی لە سەندیکاکانی پزیشکان و پزیشکانی ددان و دەرمانخانەکان ناوییان تۆمار کراوە بەشەخۆراکەکانییان دەبڕدرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ناوەڕاسی مانگی ئازاری ئەمساڵدا ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کرد، لە پێناو رێکخستنەوەی فۆڕمی بەشەخۆراک و دابینکردنی ماددە خۆراکییەکان بۆ ھاوڵاتیان، بڕیاردراوە ئەو چین و کەسانە بێبەشبکرێت کە چیدیکە پێویستیان بەوە نییە حکومەت بەشەخۆراکیان بۆ دابینبکات.

بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، پێویستە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان لە ماوەی 30 رۆژدا وەزارەتی بازرگانی ئاگاداربکەنەوە لەو کەسانەی موچەی مانگانەیان لە ملیۆنێک و 500 ھەزار دینار کەمتر نییە.

بەگوێرەی بڕیارەکە، ئەو کەسانەی ھێشتا ھاوسەرگیریان نەکردووە و مووچەی مانگانەیان ملیۆنێک و 500 ھەزار دینارە بەشە خۆراکەکانیان دەبڕدرێت.

ھاوکات، ئەو بەڵیندەرانەی لە ریزبەندی پلەی شەشدا تۆمارکراون و ئەو ھاوڵاتیانەی خاوەنی کۆمپانیا و ئەوانەی لە ژووری بازرگانی و سەندیکانی پزیشکان و پزیشکانی دانساز و دەرمانساز و ئەوانەی پێویستە ساڵانە 18 ملیۆن باجبدەن لە بەشەخۆراکی مانگانە بێبەشدەکرێن.

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھەر کەسێک لە سێ مانگ زیاتر بڕواتە دەرەوەی عیراق تا کاتی گەڕانەوەی بەشە خۆراکەکەی دەوەستتێنرێت، ھاوکات، جگە لە فەڵەستینیەکان ھەر ئاوارەیەکی دیکەی وڵاتانی عەرەبی بێ بەشکردنەکە دەیانگرێتەوە.


AM:11:36:20/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 29880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت