نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهان
وێستگە نیوز ـ
ئەمڕۆ شهممه 20ی تشرینی دووهمی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 78 دۆلار و 47 سهنت مامهڵهی پێوه دهكرێت.
هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، ئهمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 75 دۆلار و 67 سهنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەمەش لە 4ی تشرینی یەکەمەوە یەکەمجارە نرخی بەم شێوەیە دابەزێت، پێشتر لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ نرخی نەوت بەرێژەی 2.95٪ دابەزی و یەک بەرمیل بە 78 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دابەزینی نرخی نەوت لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
AM:08:28:20/11/2021
ئهم بابهته 1748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت