ئۆتۆمبیلی هاوسه‌ری سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری دزرا
جه‌نراڵ ئه‌هارون حالیفا
وێستگه نیوزـ
له باكوری ته‌لئه‌یبیب-ی پایته‌ختی ئیسرائیل، دز چووه سه‌ر ماڵی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی سه‌ربازی و ئۆتۆمبیله تایبه‌ته‌كه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یان دزی.
رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆت-ی چاپی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه كه دز چووه‌ته سه‌ر ماڵی جه‌نراڵ ئه‌هارون حالیفا، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی سه‌ربازیی ئیسرائیل كه ده‌كه‌وێته باكوری ته‌لئه‌بیبی پایته‌خت.
ئاشكراشیكردوه كه دزه‌كان دوو ئۆتۆمبیلیان له‌و شوێنه نیشته‌جێبوونه دزیوه كه یه‌كێكیان ئۆتۆمبیلی هاوسه‌ری جه‌نڕاڵه‌كه بووه، سه‌یره‌كه‌ش له‌وه‌دایه كه ناوچه‌كه له‌لایه‌ن یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی سوپای ئیسرائیله‌وه پاسه‌وانی ده‌كرێت و تائێستاش ئه‌و یه‌كه‌یه دزه‌كانی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له‌سه‌ر روداوه‌كه رایگه‌یاندوه كه ئه‌و دزه كردنه ئه‌منییه راسته‌وخۆ بۆ ماڵی جه‌نڕاڵی ناوبراو نه‌بووه، به‌ڵكو له چوارچێوه‌ی دزییه‌كه‌دا ئۆتۆمبیلی هاوسه‌ره‌كه‌ی جه‌نڕاڵیش دزراوه.
PM:07:23:19/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 5288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت