به‌وێنه..ئه‌ردۆغان وه‌زیرێكی له‌ناو په‌رله‌ماندا رووگیر كرد و ئه‌ویش چه‌پڵه‌ی بۆ لێ نه‌دا
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌ی زه‌مانی چاپی توركیا بڵاویكرده‌وه كه وه‌زیری دارایی و گه‌نجینه‌ی توركیا چه‌پڵه‌ی بۆ قسه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی لێ نه‌دا كه له په‌رله‌مان پێشكه‌شی كرد.
ئه‌ردۆغان له قسه‌كانیدا دژایه‌تیی خۆی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژی سوود راگه‌یاند و دژی ئه‌وانه‌ش وه‌ستایه‌وه كه له پشت ئه‌و هه‌وڵانه‌وه‌ن، ئه‌ردۆغان وای ده‌رخست كه له‌پشتی گه‌له‌كه‌یه‌تی و ئه‌وانه‌ش كه به‌نیازی ئه‌و كاره‌ن، زیان به خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نن.
به‌پێی رۆژنامه‌ی زه‌مان له‌كاتی ئه‌و وتانه‌دا لوتفی عه‌لوان، وه‌زیری دارایی و گه‌نجینه‌ی توركیاش له هۆڵی په‌رله‌مان بووه، زۆربه‌ی قسه‌كانی ئه‌ردۆغانیش رووی له ناوبراو بووه، بۆیه له‌وكاته‌ی په‌رله‌مانتاران چه‌پڵه‌یان بۆ قسه‌كانی ئه‌ردۆغان لێدا، عه‌لوان هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بوو.
ئه‌ردۆغان به ناڕاسته‌وخۆ هێرشی كرده‌سه‌ر وه‌زیری دارایی و وتی "من له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا نیم كه ده‌یانه‌وێت رێژه‌ی سوود زیاد بكه‌ن، تا بتوانم و له‌م پۆسته‌دا بم دژیان ده‌وه‌ستمه‌وه و ناهێڵم هه‌ڵاوسان روو بدات".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی رۆژبه‌رۆژ داده‌به‌زێت، بۆ باشتركردنی دۆخه‌كه‌ش، بانكی ناوه‌ندیی توركیا هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سوود ده‌دات، له به‌رامبه‌ریشدا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه بۆ رێگری له هه‌ڵاوسانی زیاتر هه‌وڵی زیادكردنی رێژه‌كه ده‌ده‌ن.
PM:06:22:19/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 9088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت