یۆنان؛ لە ڕووداوێكی ھاتووچۆدا حەوت كۆچبەر گیانیانلەدەستدا
وێستگە نیوز-
لە روداوێکی ھاتووچۆدا لە سنورەکانی نێوان تورکیا و یۆنان حەوت کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و ھەشتی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ ھەینی، راگەیەندراوێکدا پۆلیسی یۆنان بڵاویکردەوە، ''لە رێگایەکی خێرای نزیک سنورەکانی ئەو وڵاتە، ئۆتۆمبێلێک کە ھەڵگری کۆچبەرانی نایاسایی بووە، وەرگەڕاوە و لەئاکامدا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و ھەشتی دیکەش برینداربوون.''
باسیلەوەشكردووە، ''ئۆتۆمبێلەکە لە چەند خاڵێکی پشکنین ھەڵاتووە و لەکاتێکدا پۆلیس بەدواوەی بووە، خۆی کێشاوە بە گاردریلی کەنار جادەکە و وەرگەڕاوە.''
ئەوەش خراوەتەڕوو، ''شەش لەو کۆچبەرانەی گیانیان لەدەستداوە پیاو بوون و یەکێکیشیان ژنە.''
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، ''تاوەکو ئێستا ناسنامەی ئەو کۆچبەرانەی گیانیان لەدەستداوە ئاشکرا نەبووە، بەڵام چوار لە بریندارەکان پاکستانی و دوو کەسیان ئەفغانی و یەکێکیشیان نیپاڵی بووە.''
PM:05:54:19/11/2021
ئهم بابهته 2648
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت