ووڵاتی نەمسا كەرەنتینەی گشتی ڕاگەیاند
وێستگە نیوز-
بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای كۆرۆنا ده‌لتا، ئه‌مڕۆ ووڵاتی نه‌مسا كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی راگه‌یاندوو، داوای لە ھاوڵاتیانی ئەو ووڵاتەكرد لە ماڵەكانیان بمێنەوە تا دۆخەكە باشتر دەبێت.
ئەمڕۆ ھەینی 19ی تشرینی دووەم، ئه‌لیكسه‌نده‌ر شالنبێرگ راوێژكاری نه‌مسا له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، ''وڵاته‌كه‌ی ته‌واوی كه‌رته‌كانی ژیان داده‌خات، له رۆژانی داهاتووش هاتنه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه، قه‌ده‌غه ده‌كرێت.''
باسیلەوەشكردووە، وه‌رگرتنی ڤاكسین له سه‌ره‌تای ساڵی 2022 ده‌بێته ناچاری، كه‌ره‌نتینی گشتی له رۆژی دووشه‌ممه 22ی مانگ ده‌كه‌وێته بوسری جێبه‌جێكردنەوە.
ئەوەشیخستەڕوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێك دژی وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌وه‌ستنه‌وه، ئه‌وان بوونه‌ته مایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
ژماره‌ی دانیشتوانی نه‌مسا 9 ملیۆن كه‌سه و رۆژانه 15 هه‌زار كه‌س تووشی په‌تای كۆرۆنا ده‌بن، به رێژه‌ی له سه‌دا 66 خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته هه‌ردوو ژه‌م ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، كه كه‌مترین رێژه‌یه له‌چاو وڵاتانی دیكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
PM:03:24:19/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 19660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت