ئێران؛ توشبوون بە کۆرۆنا لە زیاد بووندایە


وێستگە نیوز- 

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 5882 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 103 کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لە دەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەووە، ''لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 5882 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون هاوکات 2534 کەسیش چاکبونەتەوە و 103 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.''

ئاشكراشیكرد، ''لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 63 هەزار و 775 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون.''

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ''هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 128 هەزار و 634 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.''


PM:02:58:18/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 2744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو