پۆڵەندا دەستگیرکردنی 100 کۆچبەری لەسەر سنوور راگهیاند
ژمارەیەک کۆچبەر لە سنووری بیلارووس چاوەڕوانی گەڕانەوەن فۆتۆ: AFP
وێستگه نیوز ـ
وهزارهتی بهرگری پۆڵهندا له رێگهی ههژماری تایبهتیان له تویتهر بڵاویكردهوه، شەوی رابردوو لەسەر سنووری بێلاڕووس 100 کۆچبەریان دەستگیرکردوون. دەشڵێت، بێلاڕووس کۆچبەران ناچاردەکات بەرد بگرنە هێزەکانی پۆڵەندا.
ئهمڕۆ پێنجشەممە 18ی تشرینی دووهمی 2021، وەزارەتی بەرگریی پۆڵەندا رایگەیاند، کۆچبەرەکان هەوڵی پەڕینەوەیان لە بێلاڕووس بۆ پۆڵەندا داوە و ئەوانیش رێگیرییان کردووە.
وتەبێژی پۆلیسی پۆڵەندا رایگەیاندبوو، کە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە کاتێک رووبەڕوبووونەوە لە نێوان کۆچبەران و هێزە ئەمنییەکانیاندا درووستبوو، کۆچبەران بەردیان گرتووەتە هێزەکانیان بۆیە ئەوانیش بە گازی فرمێسکڕێژ وەڵامیان داونەتەوە.
رۆژی سێشەممە رووبەڕووبوونەوە لە خاڵێکی سنووریی نێوان بێلاڕووس و پۆڵەندا دروستبوو، کۆچبەران لە هەوڵێکی پەڕینەوە بۆ ئەودیوی سنوور شکستیانهێنا، بەڵام پێش شکستهێنانیان، پێکدادان لەنێوان هەردوولا دروستبوو، کۆچبەران بەردیان گرتە پۆلیسی سنوور و ئەوانیش بە گازی فرمێسکڕێژ و ئاوڕشاندن وەڵامی کۆچبەرانیان دایەوە.
فەرماندە تۆماسز کرووپا دەڵێت، حەوت پۆلیسیان لەو رووبەڕووبوونەوەیە برینداربوون، وتەبێژی پۆلیسی پۆڵەندا دووپاتیدەکاتەوە، کۆچبەران بۆمبی دەنگیی و گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێناوە، هاوکات وەزارەتی تەندروستی بێلاڕووسیش دەڵێت چارەسەری پزیشکییان گەیاندووەتە 20 کۆچبەر کە پێنجیان بەهۆی گازی فرمێسکڕێژەوە زیان بە چاوەکانیان گەیشتبوو.
AM:11:58:18/11/2021
ئهم بابهته 4908
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت