به‌ وێنە.. دەیان کۆچبەر لە مردن رزگارکران

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، پاسەوانی دەریایی لیبیا توانیویانە لە سنوورە ئاوییەکانی ئەو وڵاتەدا، 191 کۆچبەر لە مردن رزگار بکەن.


بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کۆچبەرانە هەڵگری ناسنامەی چەند وڵاتێکی سەر بە کیشوەری ئەفریقا بوون و ویستویانە لە رێگای دەریاوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچ بکەن.

ماوەیەکە دیاردەی کۆچی هاوڵاتیانی هەرێم و عيراق بۆ بیلاروسیا و دواتر بۆ پۆڵەندا و وڵاتانی ئەوروپا دەستیپێکردووە، بەوهۆیەوە پۆڵەندا ژمارەی سەربازەکانی لەسەر سنور زیاترکردووە.

دوای رزگارکردنی ئەو کۆچبەرانەش، هێزە دەریاییەکانی لیبیا رەوانەی ناوەندی کۆچبەرانی لیبیایان کردوون و رێكاری پەیوەست بە گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکانی خۆیانیان لەگەڵ گرتوونەتەبەر.

زۆرێک لە شارەزایان، کۆچکردنی بەلێشاوی وڵاتانی جیهان و بەتایبەتیش رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ کەمیی ئاستی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، نەبوونی هەلی کار، ناجێگیریی دۆخی ئەمنیی و سیاسیی و چەند هۆکارێکی دیکە دەگەڕێننەوە.


AM:10:15:18/11/2021












ئه‌م بابه‌ته 4556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت