به سێكسی ترین پیاوی جیهان دیاری كرا
پۆل رۆد
وێستگه نیوزـ
پۆل رۆد، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكا له‌لایه‌ن گۆڤاری People به سێكسی ترین و سەرنجڕاکێش ترین پیاوی جیهان دیاری كرا.
پۆل رۆد به‌و رۆڵه به‌ناوبانگ بوو كه له فیلمی " Ant-Man" هه‌یبوو، له لیسته‌كه‌شدا هه‌ریه‌ك له ئیدریس ئیلبا و جۆرج كلۆنی و برادلی كوپه‌ر، ئه‌ستێره‌كانی ئه‌مریكا بۆ نازناوه‌كه پاڵێورابون، به‌ڵام رۆد كه ئێستا ته‌مه‌نی 52 ساڵه و ماوه‌ی 30 ساڵه له بواری نواندن كار ده‌كات، به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه‌ی به‌لاوه چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو.
جولیا، هاوسه‌ری رۆد دوای بیستنی ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی بووه به سێكسی ترین پیاوی جیهان، پێكه‌نین و شۆك دایگرت و دواجار وتی "خه‌ڵك حه‌قی خۆیه‌تی ده‌نگ به رۆد بده‌ن، ئه‌مه هه‌ستێكی زۆر خۆشه".
خودی رۆد له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه كردی به گاڵته و وتی "ئیتر نانم ده‌كه‌وێته رۆنه‌وه، هیوادارم شانبه‌شانی جۆرج كلۆنی و براد پیت، بانگهێشتی ئاهه‌نگه گه‌رموگوڕه‌كان بكرێم".
PM:02:55:10/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 16444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت