دوای ئەوەی بێ ماکیاژ دەیبینێت پیاوێک داوای جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی دەکات

‌دیمەنێکی ماکیاژ کردن

وێستگە نیوز_

پیاوێکی میسری داوای جیابوونەوەی کە هاوسەرە نوێیەکەی کردووە دوای ئەوەی ڕوخساری بەبێ ماکیاژ بینیووە و دەڵێت، ناتوانێت لەگەڵیدا ڕابێت.

ماڵپەڕی odditycentral لەهەواڵێکدا باسی لەوەکردووە پیاوێکی میسری لەدوای تەنها یەک مانگ لە هاوسەرگیری لەگەڵ خێزانەکەیدا داوای جیابوونەوەی لێ کردووە بەهۆی ئەوەی نەیتوانیووە لەگەڵ ڕوخساری دا ڕابێت بەبێ ماکیاژ.

ئاماژەی بەوەش کردووە، یەکترناسینیان لەڕێگەی فەیسبووکەوە بووە و ژنەکە بەردەوام وێنەی سەرنجڕاکێش و جوانی خۆی دانەوە و پاش چەند چوونەدەرەوەیەک پێکەوە پیاوەکە بڕیاریداوە هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات و کێشەکە لەدوای ئەوەوە سەری هەڵداوە کە یەکەم بەیانی لەدوای ئاهەنگەکەیان پیاوەکە ژنەکەی بینیووە بەبێ ماکیاژ.

پیاوەکە باسی لەوەکردووە کاتێک ڕوخساری ژنەکەی بینیووە شۆک بووە، چونکە بەتەواوی جیاوازبووە لەوەی لە وێنەکاندا بینیوویەتی و ڕووبەڕوو بینیوویەتی ئەو چەند جارە و هەر بۆیە داوای جیابوونەوەی کردووە چونکە بە قسەی خۆی هەڵخەتێندراوە بە ماکیاژە زۆرەکەی ژنەکەی کردوویەتی.


PM:11:49:05/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 7112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو