چه‌ند نیشانه‌یه‌كی سه‌یر له كچێكی توشبوو به كۆرۆنا
وێستگه نیوزـ
پزیشكه‌كان چیرۆكی كچێكیان گێڕایه‌وه كه له وڵاتی قه‌ته‌ر رویداوه و دوای توشبونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا داغڵی نه‌خۆشخان كراوه، ئه‌وان ده‌ڵێن كه كچه‌كه نیشانه‌ی سه‌یری له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتوه و شتی نامۆی كردوه.
چیرۆكی ئه‌و پزیشكانه له رۆژنامه‌ی British Medical Journal Case Reports بڵاوكراوه‌ته‌وه و وتویانه كه كچه‌كه زۆر شڵه‌ژاوه و بێ وچان قسه‌ی كردوه و ده‌می نه‌وه‌ستاوه، دوای چوار رۆژ له‌وه‌ی ده‌ركه‌وتوه توشی كۆرۆنا بوه و ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ بوه، كچه‌كه له‌لایه‌ن كه‌سێكی نزیكی داغڵی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی قه‌ته‌ر كراوه.
له نه‌خۆشخانه كچه‌كه ناوی چه‌ند كه‌سێكی هێناوه كه بونیان نه‌بووه، ئینجا ناوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی به هه‌ڵه ده‌وت و وه‌ك پزیشكه‌كان ده‌ڵێن جارێكیشیان به‌بێ هیچ هۆكارێك خۆی روتكرده‌وه و جلی له‌به‌رخۆیدا نه‌هێشت.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه كچه‌كه 100 ملی لیتر له شامپۆی تایبه‌ت به شتنی جه‌سته‌ی هه‌ڵقوراندوه و هه‌ر ئه‌وه‌ش وای له كه‌سه نزیكه‌كه‌ی كردوه بیفڕێنێت بۆ نه‌خۆشخانه، كه له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ش پرسیاری لێكراوه بۆ ئه‌و شامپۆیه‌ی خواردوه‌ته‌وه، وتویه‌تی كه حه‌زی له بۆن و تامی كردوه و ره‌تیكردوه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی خۆكوشتن بوبێت.
كچه‌كه به نه‌خۆشخانه‌كه‌دا رایكردوه و داوای كردوه ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه بكرێته‌وه، تا پزیشكه‌كان ئارامكه‌ره‌وه‌یان پێ نه‌داوه هێور نه‌بوه‌ته‌وه و به‌پێویستیش زانراوه پزیشكی ده‌رونی بیبینێت.
پزیشكێك وتی جارێكیان كچه‌كه بینراوه تێر تێر گریاوه، به‌ڵام له‌پڕ ده‌ستیكردوه به گۆرانی وتن و گێڕانه‌وه‌ی نوكته بۆ فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌كه، ئه‌وه‌شی لێبنراوه كه جله‌كانی خۆی له ته‌والێتدا شتوه و هه‌ندێك جاریش وتویه‌تی كه له ژوری نه‌خۆشخانه‌كه‌دا باڵنده‌ی بینیوه له‌كاتێكدا هیچی لێ نه‌بوه.
به‌گوێره‌ی پزیشكه‌كان گومان ده‌كرێت ئه‌و كچه دوای ئه‌وه‌ی زانیویه‌تی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوه، ترسی لێ نیشتبێت و ئه‌وه‌ش وایكردوه توشی لێكدانه‌وه‌ی ده‌رونیی خراپ ببێت.
PM:05:35:05/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 7000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت