له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری فیستڤاڵه‌كه خۆی چه‌ماند
وێستگه نیوزـ
هونه‌رمه‌ندی عێراقی حوسام ره‌سام له‌میانی به‌شداریكردنی له فیستڤاڵی بابلی نێوده‌وڵه‌تی به چه‌ند گۆرانییه‌ك به‌شداریی كرد، پێش ئه‌وه‌ی گۆرانییه‌كانیشی بڵێت له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ردا چه‌مایه‌وه و داوای لێبوردنی لێ‌كردن.
حوسام ره‌سام له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی عێراقی شه‌زا حه‌سون و عه‌لی جاسم ئاهه‌نگیكیان له فیستڤاڵه‌كه سازكردبوو، ره‌سام له‌كاتی هاتنه‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ، بۆ چه‌ند خوله‌كێك له‌ناو هوتافی جه‌ماوه‌ردا چه‌مایه‌وه و داوای لێبوردنی لێ‌كردن.
به‌پێی ئه‌وانه‌ی ئاگادارن، داوای لێبوردنه‌كه‌ی ره‌سام به‌هۆی ئه‌و گۆرانییه بووه كه له‌گاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ هاوپه‌یمانیی عه‌زم وتبوی، هوتافی جه‌ماوه‌ر و پێشوازیكردنی گه‌رم لێی و نیشانه‌ی ئه‌وه‌بوو كه جه‌ماوه‌ر داوای لێبوردنه‌كه‌یان قبوڵ كردوه، ئه‌ویش له خۆشی‌دا ده‌ستی به گریان كرد.
PM:03:41:02/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 15120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت