به‌ وێنه‌.. 12 هه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌ ئه‌ڵمانیا دەستی بەکارەکانی کرد

‌ئامادەکردنی فۆتۆکان: رەوەند جەواد

وێستگه‌ نیوز ـ

له‌ شاری هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا ده‌ست به‌كاره‌كانی 12 هه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی هامبۆرگ كرا كه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ سینه‌ماكارانی كورد و ئه‌وروپی ئاماده‌ی بوون.

ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 28ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، كاتژمێر 18:00 بە كاتی ئه‌وروپا، لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا دەست بە دوانزەهەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی هامبۆرگ کرا.

سه‌ره‌تای فێستیڤاڵه‌كه‌، بە دەنگی هونەرمەندی کورد پەروین چەکار و موزیكژەنی کوردی ئەزرومی وڵاتی تورکیا ئارتێن تەکین دەستی پێکرد دواتر لە كاتژمێر 19 فیلمی ئەزموون نوێترین کاری فیلمی دەرهێنەری کوردی باشوور شەوکەت ئەمین کۆرکی، فێستیڤاڵ دەستی بەکارەکانی کرد.

له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو لە میوانانی سینەماکارانی کورد و ئەڵمانیا و رەوەندی کورد ئەوروپا به‌شداربوون.



PM:12:47:29/10/2021




































ئه‌م بابه‌ته 5620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو