ده‌یناسۆرێك له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
ویستگه نیوزـ
روداوه‌كه به راست تێمه‌گه، ئه‌مه ته‌نها كورته فیلمێكه كه له‌چوارچێوه‌ی پڕۆگرامی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌رهه‌مهینراوه و تیایدا ده‌یناسۆرێك له باره‌گای ئه‌و رێكخراوه وه‌ك شایه‌تحاڵ میوانداری ده‌كرێت و باس له قه‌یرانی كه‌شوهه‌وا ده‌كات.
ده‌یناسۆره‌كه له جۆره دڕنده‌كانه و ناوی "فرانكی"یه، فرانكی خۆی به هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا ده‌كات و ده‌چێته سه‌ر سه‌كۆی وتاردان و وتارێك له‌سه‌ر قه‌ۆرانی كه‌شوهه‌وا و قه‌تیسبونی گه‌رما به گوێی جیهاندا ده‌دات.
ده‌یناسۆره‌كه له وتاره‌كه‌دا ئامۆگاریی ئه‌و دیپلۆماتكارانه ده‌كات كه له هۆڵه‌كه‌دا و پێیان ده‌ڵێت "ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه مرۆز واز له بیانوو هێنانه‌وه بۆ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا بهینێت و په‌له بكات له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كه‌شوهه‌وا".
پێشیان ده‌ڵێت "هه‌ژاری ته‌نگی به خه‌ڵكی جیهان هه‌ڵچینه‌وه، باشتر نییه هاوكاری بكرێن وه‌ك له‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و نه‌مان بچێت؟"، پاشان هۆشداری به ئاماده‌بوان له‌سه‌ر ده‌ردانی گاز و له‌ده‌ست ده‌رچونی كێشه‌ی قه‌تیسبونی گه‌رما ده‌دات، ئه‌وه‌شیان بیر ده‌خاته‌وه كه 70 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌یناسۆر هه‌بوون، ئه‌وه‌تا ئێستا نه‌ماون.
PM:06:59:28/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 5352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت