وەزیری خوێندنی باڵا: بە دڵنیاییەوە چارەسەرێک بۆ ئەوانە دەدۆزینەوە کە 99یان هەیە و وەرنەگیراون


وێستگە نیوز-

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سیستمی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان لەبنەڕەت و ئامادەیی و خوێندنی باڵا ئەگەر چارەسەرنەکرێن لەبەردەم کارەساتی گەورەدایە، دەشڵێت، راستە بەشێک لەوانەی نمرەکانیان 99ی رێکە کورسییان بۆ دابنین نەکراوە لە پزیشکی گشتیی، بەڵام 99.1 لە هەولێر، گەرمیان و کۆیە وەرگیراوە و بە دڵنیاییەوە چارەسەرێک بۆ ئەوانە دەدۆزینەوە کە 99یان هەیە و وەرنەگیروان." 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ی تشرینی یەکەمی 2021،  ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، راستە بەشێک لەوانەی نمرەکانیان 99ی رێکە کورسییان بۆ دابنین نەکراوە لە پزیشکی گشتیی، دەشڵێت، تەنیا ئەوانە وەرنەگیراون کە 99یان هەیە و ژمارەیان زۆر نییە و تەنیا 50 بۆ 60 کەسە، لە دهۆکیش هیچ کێشەمان نییە و لەوێ خوێندکار هەیە بە 98 وەرگیراوە."

باسیلەوەشکردووە، "تا رۆژی یەکشەممە پێشنیازی زانکۆکان بەدەستمان دەگات، ئەو کێشەیەی ھەیە ئاڵۆزنییە تا چارەسەرنەکرێت، چونکە قەبارەکەی زۆرنییە".

وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سیستمی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان لەبنەڕەت و ئامادەیی و خوێندنی باڵاوە ئەگەر چارەسەرنەکرێت لەبەردەم کارەساتی گەورەدایە، پێویستی بە ریفۆرمی قوڵە.

د. ئارام محەممەد دڵنیایی دەداتە ئەو قوتابییانەی کە 99یان هەیە و لە پزیشکی گشتیی وەرنەگیراون، دەشڵێت، "ئەوانەی بێبەش بوون لە کورسی خوێندن دڵنیایان دەکەینەوە کە بە چاوی باوکانە سەیری داواکارییەکانیان دەکەین و ئەوانەی 99یان هەیە بتوانین چارەسەریان بکەین."


PM:03:12:28/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 2776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو