باوکی ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی سزا دەدرێت


وێستگە نیوز-

باوکی ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان سزادەدرێت و ڕادەگەیەنێت، وەک ئەفسەرێکی یەکێتی بەهۆی هەڵوێستەکانم بەرامبەر بە نەیارانی یەکێتی لەجیاتی دەست خۆشی وپاداشت چەندین جار سزاتان داوم سزای کوشندە تاڕادەی لێسەندنەوەی پۆست.

محەمەد ئەسماعیل باوکی ژینۆ محەمەد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان کە هاوکات فەرماندەی مافپەروەرە لە وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکردەووە و ڕایگەیاند، بەهۆی هەڵوێستەکانم بەرامبەر بە نەیارانی یەکێتی لەجیاتی دەست خۆشی وپاداشت چەندین جار سزاتان داوم و سزای کوشندەش، تاڕادەی لێسەندنەوەی پۆست وپایەو لێسەندنەوەی سەیارەو چەک وڕەوانەکردنەوەی ماڵەوەو دانانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی سەربازی تەنها لەبەر ئەوەی نەچوومەتە ژێرباری دوژمنانی یەکێتی. 

باسیلەوەشکردووە، ''هەموو وەزارەتی پێشمەرگەش دەزانێ بەخۆم وماڵ ومنداڵم بەرگەی هەموو ئەو کێشانەمان گرت کە یەکێتی بەرامبەر من وماڵ ومنداڵەکانمی کرد.

ئەوەشیخستۆتەڕوو، دوا سزایان  دوێنێ چوارشەممە 27ی مانگە بوو، کە بە فەرمانی شێخ جەعفەر مووچەکەم ڕاگیراوە. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ''لە دەرزیەکەوە تا گەورەترین شت لەڕووی دزی وگەندەڵی و ڕەوشت وخیانەت ئەگەر لەسەرمنتان هەیە بێمنەت بن ئەگەر نەمدەنە دادگا.''


PM:02:07:28/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 14268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو