وادەی کارکردن بە لێخۆشبوونی سەدا 15ی قەرزی کارەبا راگەیەندرا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر بڕیاری لێخۆشبوونی سه‌دا 15ی فه‌رزی كاره‌با بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیاره‌كه كاری پێده‌كرێت و ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: دوای ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ لێخۆشبوو‌ن له 15% پاره‌ی قه‌رزی كاره‌با، كه له 1ی تشرینی دووه‌می 2021 ده‌ستپێده‌كات و تا 31ی 12ی 2021، به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێكی باشه و هاوبه‌شانی كاره‌با ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن و ده‌توانن له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 1ی تشرینی دووه‌می 2021، سه‌ردانی بنكه‌كانی وه‌رگرتنی پاره‌ی كاره‌با بكه‌ن و پاره‌كانیان بده‌ن.
باسی له‌وه‌شكردووه: ئاگاداری هاوشانی كاره‌با ده‌كه‌ینه‌وه لێخۆشبوونه‌كه تا كۆتایی ئه‌مساڵ بەردەوام دەبێت و ساڵی داهاتوو رێكاری پێویست بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان ده‌گیرێته‌به‌ر.
دوێنێ چوارشەممە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی پاره‌ی كاره‌با قه‌رزدارن و ده‌یانه‌وێت قه‌رزه‌كه بده‌نه‌وه سه‌دا 15 لێخۆش‌بوونیان.
PM:02:04:28/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت