بەڤیدیۆ... لە وتارێکی 17 خولەکیدا، بایدن 24 جار ناوی ترەمپ دەهێنێت و هێرش دەکات سەری


وێستگە نیوز-

لەچوارچێوەی وتارێکی 17 خولەکیدا کە لە ویلایەتی ڤێرجینیا پێشکەشی کرد بۆ پاڵپشتيکردنی کاندیدی دیموکراتەکان بۆ گرتنەدەستی پۆستی حاکمی ویلایەتەکە، سەرۆکی ئەو وڵاتە 24 جار ناوی سەرۆکی پێشوی وڵاتەکەی هێنا و رەخنەی لێگرت.

لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی بانگەشەکردن بۆ تیری ماکۆڵیف کاندیدی دیموکراتەکان بۆ گرتنە دەستی پۆستی حاکمی ویلایەتی ڤێرجینیا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لەباکوری ئەو ویلایەتە لە نزیک پنتاگۆن وتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا بانگەشەی بۆ ماکۆڵیف کرد.

لە وتارەکەیدا، جۆ بایدن، رەخنەی لە دۆناڵد ترەمپ گرت لەبارەی رووداوەکانی سەر کاپیتۆڵ کە لە 6ی کانوونی دووەمی 2021 ترەمپ لایەنگرانی هاندا هێرش بکەنە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس و بێ بەهاکردنی هەوڵەکانی هەر یەک لە کۆڵن پاوڵ و جۆن مەکین دوای مردنیان لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە.

کۆمارییەکان سەرنجیان خستە سەر ئەو هەنگاوانەی بوونەتە هۆی دابەزاندنی پشتیوانی جەماوەری بایدن لەوانەش کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان و دروستبوونی پشێوی لەو وڵاتە و کێشەی سنورەکان لەگەڵ مەکسیک و دووبارە پەرەسەندنی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئەمەریکا.


PM:01:38:28/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 3680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو