له رووداوێكی پێكداداندا كه‌سێك گیانی له ده‌ستدا
دیمەنێک لە رووداوەکە
وێستگه نیوز ـ
له رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای نێوان گوێر _ مه‌خمور له نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا، شۆفێرێك گیانی له ده‌ستدا.
فازڵ حاجی، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر له فه‌یسبوكی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه: کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر رێگای نێوان گوێڕو مەخمور کە رێگایەکی تاکسایدە، پێکدادانێکی رووبەڕوو ڕویدا لەنێوان ئۆپلێکی تایبەت و باپفایندەرێکی تایبەت روویدا.
ده‌شڵێت: "لەدەرەنجامی رووداوەکەش شۆفێری ئۆپڵەکە گیانی لەدەستدا و ئەوی تریش بریندار بو، لە لێکۆڵینەوەش خودی شۆفێری ئۆپڵەکە بەهۆکار دانرا بۆ کەوتنەوەی رووداوەکە، چونکە بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستدابو و رۆیشتبووه سایدی بەرامبەر و خۆی بە ئۆتۆمبێلەکەی تر دادابو".
PM:12:27:28/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت