به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێم: تا ئێستا 21 هه‌زار مووچه‌ راگیراوه‌


وێستگه‌ نیوز ـ

به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، تا ئێستا 460 هه‌زار فه‌رمانبه‌رو پۆلیس كۆدی بێ هاوتایان بۆ دروستكراوه‌ و 21 هه‌زار مووچه‌ش راگیراوه‌.

عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدوا داچوون رایگه‌یاند: تا ئێستا 460 هەزار فەرمانبەر و پۆلیس کۆدی بێ هاوتایان بۆ دروستکراوە بۆ ئەوەی لە رێگای سیستمی بانکییەوە مووچەکانیان وەربگرن.

باسی له‌وه‌شكرد: "لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی نزیکەی 21 هەزار مووچە راگیراوە کە 11 هەزاریان بە تەواوەتی بڕدراون".

له‌ هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ ملیۆنێك مووچه‌خۆر هه‌یه‌، كه‌ به‌شێكی مووچه‌ خۆران زیاد له‌ مووچه‌یه‌كیان هه‌یه‌.


PM:12:07:28/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 1728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت