شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بارانبارین ده‌ستپێده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد: "له ئه‌نجامی درێژبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکەمان کە بە دەستپێکی باران بارینی ئەم وەرزە دادەنرێت کار دەکاتە سەرناوچەکەمان بۆ ماوەی چەند رۆژێک لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە".
ده‌شڵێت: "رۆژی هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان لە دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک باران بە شێوەی بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت پاشان ئاستی باران کەمێک زیاتر دەبێت و درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی تر، لە شەوی هەینی لەسەر شەممە باران بارین هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت".
باسی له‌وه‌شكردووه: "رۆژی شەممە ئاسمان بەردەوام نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت پێشبینی نمە باران لە زۆربەی ناوچەکان هەیە بۆ ئەم رۆژە لە شەودا شەپۆڵێکی هەورە تریشقەو بارانی بە لێزمەی لە ناکاو و کورت خایەن روو لە ناوچەکەمان دەکات بەپێی ناوچەکان رێژەی بارانەکە دەگۆڕێت شەوی شەممە لەسەر یەکشەممه بارانێکی ئاست مامناوەند لە تەواوی ناوچەکەمان دەبارێت رۆژی یەکشەممە کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە بەردەوامی دەبێت تا کاتەکانی نیوەڕۆ".
ده‌شڵێت: "لە دوای نیوەڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه کاریگەریی شه‌پۆله‌كه تەنها لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە، پاشان ئاسمان بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور دەگۆڕێت، سەبارەت بە پلەکانی گەرما گۆڕانکارییەکی زۆر بەسەر پلەکانی گەرما نایەت لە ماوەی کاریگەری ئەم باران بارینە خێرایی با مامناوەند دەبێت".
AM:11:41:28/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 11780
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت