ویستگە نیوز-
بەیانی ئەمڕۆ لە بەردەم زانکۆی سۆران دەستڕێژیی گوللـە لە دوو کەس کرا، کە بە سەختی برینداربوون و بە ووتەی چەند شایەتحاڵێکیش، تەقەکەرەکە رایکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر 10:50 خولەکی سەر لەبەیانی لە بەردەم زانکۆی سۆران "کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری سۆناتا دەستڕێژیی گوللـەی لە دوو گەنج کرد کە لەنێو پیکابێکدا بوون و بەهۆیەوە بە سەختی برینداری کردن."
شەماڵ دیواری، ووتەبێژی پۆلیسی سۆران بە وێستگە نیوز-ی ووت، دیارە هۆکاری تەقەکردنەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە کە بۆ چەند ساڵێک بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوەو تۆمەتبارەکەو بریندارەکان ناسراوی یەکترن.
باسیلەوەشکرد، بریندارەکان باری تەندروستیان جێگیرەو ڕەوانەی نەخۆشاخانەی سۆران کراون و وردەکاریی زیاتر لەسەر رووداوەکە بڵاودەکەینەوە.