مەریوان نەقشبەندى: نزیکەی 90٪‏ی مەسیحیەکانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان دەژین

‌مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری دڵنیای جۆری لە وەزارەتى ئەوقاف و کاروباری ئایینی

ویستگە نیوز- 

بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری لە وەزارەتى ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، لەپێنج کورسی کۆتای مەسیحییەکان چواریان لەپاڵێوراوەکانی سەر بەحەشدی شەعبی دەرچوون. بەڵام نزیکەی 90٪‏ی مەسیحیەکانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان دەژین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی تشرینی یەکەم، مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری دڵنیای جۆری لە وەزارەتى ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی، لەم ھەڵبژاردنەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەکۆی پێنج کورسی کۆتای مەسیحیەکان چواریان لەپاڵێوراوەکانی حەشدی شەعبی دەرچوون، دەشڵێت، ئەم ئەنجامە چی دەگەیەنێ؟ھۆکارەکەی چیە؟کێ لێی بەرپرسیارە؟!

بەپێی ئامارە فەرمییەکان بزوتنەوەى بابیلۆن کە نزیکە لە حەشدی شەعبییەوە چوار کورسی کۆتای مەسیحییەکانى مسۆگەر کردووە.

لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 ھەڵبژاردنێکی پێشوەختە ئەنجامدرا، ئەمەش یەکەم هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بوو لەدوای داگیرکردنی عێراق و ڕووخانی ڕژێمی بەعس. 


AM:11:22:28/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 3400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو