ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده‌سه‌ر هێزێكی فیرقه‌ی 11ی سوپای عێراق له نزیك ناوچه‌ی راشدیه‌ی به‌غدا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقیش به‌شدارییان له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه كردوه، هێرشه‌كه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه هه‌ر ئه‌مڕۆ داعش له سنوری هه‌ردوو شاری كه‌ركوك و سه‌لاحه‌دین هێرشی نوێی كردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و چوار شه‌ممه چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر خاڵێكی سه‌ربازی سوپای عێراق كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو گوندی درع فه‌یاز و عه‌بدوڵا فه‌یاز له ناوچه‌ی راشیدیه‌ی باكوری به‌غدا.
هێزه‌كانی فیرقه‌ی 11ی سه‌ربه سوپای عێراق ئه‌ركی پاراستنی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان له ئه‌ستۆدایه و به‌پێی زانیارییه‌كان تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش به‌رده‌وامه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقیش ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون بۆ شكستهێنان به‌و هه‌وڵه‌ی چه‌كدارانی داعش.
ئه‌مڕۆش پەیامنێری وێستگە نیوز لە کەرکوک ئاماژەی بەوەکرد، "لە گوندی تەلحەمەی سنوری ناوچەی حەفتەغار سەر بە قەزایی داقوق، چەکدارانی داعش ھێرشیان کردۆتە سەر خاڵێکی سەربازی سوپای عێراق".
ئەوەشخیستەڕوو، "بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان جگە لە برینداربوونی سەربازێک. سەربازێکی دیکە کە لەلایەن چەکدارانی داعش بەچەکی قەناس پێکراوە و لە فەوجی 2ی لیوای45 ی سوپای عێراق بووە، دوای گەیاندنی سەربازەکە بەنەخۆشخانە بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدەداوە".
لەلایەکی دیکەوە ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە، " لەڕێگای(حەدیسە- سەڵاحەدین) چەکدارانی ڕێکخراوی داعش ھێرشیان کردۆتە سەر خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی فیدراڵی، لەئاکامدا 2پۆلیسی فیدڕاڵی کوژراون و دووانی دیکە برینداربوون".
شەوی رابردووش چەکدارانی داعش هێرشێکی چەکدارییان بۆسەر گوندێکی دیالە ئەنجامدا و بەهۆیەوە بەپێی وتەی سەرچاوه‌یەکی پزیشکی فەرمانگەی تەندروستی ئەو شارە، ژمارەی قوربانییەکان بەرزبووەتەوە بۆ 12 کوژراو و 15 بریندار.
PM:10:38:27/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 5260
جار خوێنراوه‌ته‌وه