دوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی، ده‌نگی سه‌در و كوسییه‌كانی زیادی كرد
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند كه ژماره‌ی كورسییه‌كانی ره‌وتی سه‌در له 73 كورسی بۆ 74 زیادی كردوه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 رایگه‌یاند كه دوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی چه‌ند وێستگه‌یه‌ك له پارێزگای دیاله، ژماره‌ی كوردسییه‌كانی ره‌وتی سه‌در زیادی كردوه.
سه‌رچاوه‌كه وتی كه ژماردنه‌وه‌كه وایكردوه كاندیدی ره‌وتی سه‌در له‌و پارێزگایه به‌ناوی بورهان مه‌عموری سه‌ركه‌وتوه بۆ په‌رله‌مان و به‌وه‌ش ژماره‌ی كورسییه‌كانی سه‌در له 73 بۆ 74 كورسی زیادی كردوه.
ده‌شڵێت ره‌وتی سه‌در تانه‌ی دیكه‌شی له‌سه‌ر وێستگه‌كانی پارێزگای بابل هه‌یه و چاوه‌ڕوانن ئه‌نجامی نوێ ده‌ربچێت.
PM:06:43:27/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 6532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت