سبه‌ینێ نه‌وتی سپی له‌م دوو قه‌زایه‌ی سلێمانی دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ لە ماوەت و شارباژێڕ دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت.


بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند: بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، نەوت لە قەزاکانی شارباژێڕ و ماوەت دابەشبکرێت و لەبارەی نرخەکەشییەوە ئاماژەی بەوەکردووە، نرخەکەی بۆ 200 لیتر 55 هەزار دینار دەبێت.

ماوەی چەند رۆژێکە حکومەتی هەرێم دەستی بە دابەشکردنی نەوتی سپی کردووە و لە ناوچە ساردەکانەوە دەستی پێکردووە، وەک دەڵێن، بەردەوام دەبن.

ساڵی رابردوو تەنها چەند مەڵبەندێک نەوتی سپییان وەرگرت و نەوت نەدرا بە هەموو مەڵبەندەکان، هاوڵاتیان ناچاربوون سەرەڕای سەختی دۆخی دارایی و نەبوون و دواکەوتنی موچە؛ خۆیان بە نرخێکی بەرز "کە لە هەندێک شوێن بۆ بەرمیلێک (200 لیتر) دەگەیشتە 150 هەزار نەوت بکڕن، هەندێک ماڵیش زۆپای دار یان غازیان بەکاردەهێنا و ئەوەش گرفتێکی دیکەی دروستکردبوو، کە ئەگەری غازکردن و گڕگرتنیان هەبوو.


AM:11:54:27/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 24096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت