لە هێرشێکی چەکدارانی داعش ژمارەیەک کەس کوژران و بریندار بوون


وێستگە نیوز-

میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، "داعش له‌ پارێزگای دیاله‌ هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر گوندی ڕەشاد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 11 کەس کوژراون و زیاتر نۆ کەسی دیکە برینداربوون".

ئەمشەو سێشەممە، 26ی تشرینی یەکەم، میدیا عێراقییه‌كان رایانگه‌یاند، د"اعش هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ گوندی ڕەشاد لە  شارۆچكه‌ی میقدادیه‌ له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله‌، به‌پێی زانیارییه‌ تائێستا 11 كوژراو زیاتر لە نۆ کەسی دیکە بریندار بوون".

هاوکات ئاماژە بەوەکراوە، "چەکدارانی داعش لە سێ شوێنەوە ھێرشیان کردۆتە سەر ھێزە عێراقییەکان و دانیشتوانی سنورەکە"،  ئەوەشخراوەتەڕوو، "سەرەتای شەڕەکە بەو جۆرە بووە 2ھاوڵاتی ڕفێندراون داوای پارەیان کردووە و لە کاتی ئازادکردنیان کەوتونەتە بۆسەی داعشەوە پاشتر شەڕەکە دەستیپێکردووە".

بەپێی زانیارییەکان، "زۆرینەی کوژراوەکان لە عەشیرەتی تەمیمن و پارێزگاری دیالە لەگەڵ بەشێکی زۆر لەھێزی پشتیوانی بۆ شوێنی هێرشەکەی چەکدارانی داعش بەڕێکەوتوون".

ناوی کوژراوەکان کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردۆتەوە:

1- علي عادل متعب
2- حسين محمود جواد
3- علي فرحان متعب
4- محمد حسين محمود
5- رسول لطيف حسن
6- سجاد فرحان متعب
7- علي حيدر لطيف
8- علي بلاسم ابرهيم
٩- حسين شكر محمود
10- رضا شكر محمود
11- حسين حيدر لطيف

ناوی ژمارەیەک لە بریندارەکان

1- حسن عادل متعب
2- رحيم لفتة جهاد
3- فلاح حسن محمد
4- حسين جهاد
5- علي عباس حسن
6- عادل متعب سلطان


PM:10:55:26/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 14352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت