حەوت بڕیارى نوێ لە وەزارەتى پەروەردەوە


وێستگە نیوز-

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە وەرگرتنى ڤاکسین و جێبەجێکردنى رێنماییە تەندروستییەکان لە قوتابخانەکان حەوت بڕیارى دەرکرد و تیایدا، "مۆڵەتی تەنها یەک مانگی داوە بە فەرمانبەران و مامۆستایانی ناوەندەکانی خوێندن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین".

ئەمڕۆ سێشەممە، 26ی تشرینی یەکەمی 2021، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا حەوت بڕیاری نوێی پاڵپشت بە رێنماییەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەرکردو تیایدا هاتووە، "پێویستە مامۆستایان و فەرمانبەرانی تەواوی ناوەندەکانی خوێندن تا رۆژی ١ی کانوونی یەکەمی 2021 ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت"، دەشڵێت، "بەپێچەوانەوە بە پێی یاسای تەندرووستی گشتی و یاسای بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

باسلەوەشکراوە، ''لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم کۆمەڵێک بڕیاری نوێی دەرکرد و بەپێی بڕیارەکان، هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی بە شۆفێر و سەرنشینەوە دەبێت پابەندی بەستنی ماسک بن.


PM:09:49:26/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 10820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت