ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییه‌كی دزی و فرۆشتی به 6 ده‌فته‌ر
وێستگه نیوزـ
هاوڵاتییه‌كه خه‌ڵكی شاری به‌غدایه و داوای له وه‌زیری ناوخۆی عێراق كرد به‌دواداچون بۆ دۆسیه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی بكات كه له بنكه‌یه‌كی پۆلیسدا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو، به‌ڵام ئه‌فسه‌رێك كه پێشتر له‌سه‌ر دۆسیه‌ی دیكه ده‌ستگیركراوه و دواتر ئازاد كراوه، ئۆتۆمبیله‌كه‌ی بۆخۆی فرۆشتوه.
هاوڵاتییه‌كه له رێگه‌ی كه‌ناڵی NRT عه‌ره‌بییه‌وه دادوبێدادی له ده‌ست ئه‌و ئه‌فسه‌ره كردوه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌شیان فرۆشتوه، ئێستا ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی بنكه‌ی پۆلیسه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌دوای دۆسیه‌كه‌یدا ده‌چێت.
چیرۆكی ئه‌م هاوڵاتییه له‌وه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه ئۆتۆمبیله لاندكرۆزه مۆدیڵ 2017ه‌كه‌ی له‌لایه‌ن بازگه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پێشتر دزراوه و حیجزی له‌سه‌ره، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و ده‌خرێته پاركی نوسینگه‌ی دزینی ئۆتۆمبیله‌وه.
دوای ئه‌وه هاوڵاتییه‌كه به‌دواداچونی ته‌واو بۆ دۆسیه‌كه ده‌كات و بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه ئۆتۆمبیله‌كه‌ی دزراو نییه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و هه‌موو كاروباره‌كانی یاساییه، پاشان حكومه‌ت ئۆتۆمبیله‌كه ره‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی قودس له شاری به‌غدا ده‌كات، هاوڵاتییه‌كه به‌مه ده‌زانێت و ناوبه‌ناو سه‌ردان ده‌كات تا وه‌ری بگرێته‌وه، به‌ڵام دوای چه‌ند جارێك سه‌ردان، ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له‌وێ نابینێته‌وه و نازانێت بۆچی نه‌ماوه و كێ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی بردوه‌و چیی به‌سه‌رهاتوه.
هاوڵاتییه‌كه به‌دواداچونی زیاتر ده‌كات و ماوه‌ی 3 ساڵ خه‌ریكی ئه‌وه ده‌بێت بزانێت ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له‌و بنكه‌یه‌ی پۆلیسدا چیی به‌سه‌ر هاتوه، دواجار بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌فسه‌رێكی بنكه‌كه ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به زیاترله 6 ده‌فته‌ر دۆلار فرۆشتوه، ئه‌وه‌شی زانیوه كه ئه‌فسه‌ره‌كه به‌تۆمه‌تی ساغكردنه‌وه‌ی چه‌كێكی ساخته ده‌ستگیركراوه و له زینداندایه.
هه‌ر له به‌دواداچونه‌كانیدا، ئه‌و هاوڵاتییه سه‌ردانی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی له زیندان كردوه و ئه‌ویش دانی ناوه به‌وه‌ی كه ئۆتۆمبیله‌كه‌ی فرۆشتوه و به ئاماده‌بونی شایته‌حاڵیش، ده‌نگی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی تۆمار كردوه، دواتریش له دادگا سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌فسه‌ره‌كه كردوه، دادگاش فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ئه‌فسه‌ره‌كه و وه‌رگرتنی وته‌كانی ده‌ركردوه.
هه‌رچۆنێك بێت ئه‌فسه‌ره‌كه نه‌براوه‌ته به‌رده‌م دادگا وته‌كانی لێ وه‌ربگیرێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه دواتریش ئازاد كراوه و خراوه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆی له هه‌مان بنكه‌ی پۆلیس، ئێستاش خۆی و كارمه‌نده‌كان هه‌ره‌شه له هاوڵاتییه‌كه ده‌كه‌ن كه به‌دوای دۆسیه‌كه‌دا نه‌چێت و ئۆتۆمبیله‌كه‌شی له پێشانگایه‌ك له شاری نه‌جه‌ف دانراوه بۆ فرۆشتن و هه‌ر كه‌سێكیش بیكڕێت ئازاده و كێشه‌ی نییه و هاوڵاتییه‌كه‌ش چاوه‌ڕوانه ئۆتۆمبیله بێ كێشه‌كه‌ی ده‌ست بكه‌وێته‌وه.
PM:09:01:26/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 5760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت