رۆژنامه‌یه‌كی جیهانی: وشكه‌ساڵییه‌كی دیكه عێراق ده‌خاته به‌ر مه‌ترسیی كه‌مبونه‌وه‌ی خۆراك
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌ی بلومبێرگ-ی جیهانی باس له‌وه ده‌كات كه بۆ ساڵی سێیه‌م له‌سه‌ر یه‌ك وشكه‌ساڵی و بێ بارانی به‌رۆكی عێراقی گرتوه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات عێراق ناچار بێت روبه‌ره كشتوكاڵیییه‌كانی بۆ نیوه كه‌مبكاته‌وه.
رۆژنامه‌كه له راپۆرتێكدا قسه‌كانی محه‌مه‌د كه‌ریم خه‌فاجی، وه‌زیری كشتوكاڵی عێراقی به به‌ڵگه‌هێناوه‌ته‌وه كه پێشبینی ده‌كرێتت ساڵی داهاتوو ته‌نها 2 ملیۆن و 500 هه‌زار تۆن گه‌نم به‌رهه‌م بهێنێت، هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌كه‌ش وشكه‌ساڵی و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و وشكه‌ساڵیه كه نه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ عێراق، به‌ڵكو بۆ ئاسایشی خۆران له هه‌موو جیهاندا دروست كردوه.
بلومبێرگ ده‌ڵێت كه به‌پێی ئاماره‌كان، عێراق ساڵانه پێویستی به 4 بۆ 4 ملیۆن و 500 هه‌زار تۆن گه‌نم هه‌یه، بۆیه به‌ناچاری له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كڕێت، وشكه‌ساڵیش ته‌نگی به ئێران و توركیاش هه‌ڵچنیوه كه عێراق پشتیان پێ ده‌به‌ستێت، كه‌واته قه‌یرانه‌كه ته‌نها بۆ عێراق نییه، به‌ڵكو بۆ زۆربه‌ی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته كه پشت به گه‌نمی ده‌ره‌وه ده‌به‌ستن.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا به‌دواداچونێكی دامه‌زراوه‌ی كۆمۆدیتی ویدز ئاماژه‌ی پێدراوه كه پێشبینیی كردوه ئه‌مساڵیش وشكه‌ساڵی به‌رۆكی عێراق و ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا بگرێت و به‌وه‌ش قه‌یرانێكی جیهان له بواری خۆراكدا دروست ببێت.
PM:03:48:26/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 6988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت