ناو ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌نزینی 690 دیناری دابه‌ش ده‌كه‌ن بڵاوكرایه‌وه‌

‌یەکێک لە بەنزینخانەکانی سلێمانی

وێستگه‌ نیوز ـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم ناو ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26ی تشرینی یه‌كه‌م، به‌نزینی 690 دیناری عیراقی دابه‌ش ده‌كه‌ن.

به‌ گوێره‌ی ئاگادارییه‌كه‌ی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی، ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وێستگه‌كانی‌ (مژده‌، های‌ ماوه‌نتیه‌ن، (HM) هه‌ڵه‌بجه‌ گرووپ) دابه‌ش ده‌كرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، بڕیاره‌ ئێواره‌ش بگاته‌ وێستگه‌كانی‌ ئازادی‌ و سلێمانی‌ نوێ، نرخی لیترێك له‌و به‌نزینه‌ 690 دیناره.



PM:02:00:26/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 12092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت