خشته‌ی مووچه‌ی سبه‌ینێ چوارشه‌ممه راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 27ی تشرینی یه‌كه‌می 2021ی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 27ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، مووچه‌ی مانگی 10ی هێزەکانی 70 و 80 ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وەزارەتی دارایی به‌بێ لێبڕین دابەش دەکرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ دووشه‌ممه 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 كرد، كه دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكان وه‌ریان گرت.
PM:12:03:26/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 29908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت