كه‌شناسی سلێمانی: له سبه‌ینێوه شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، له سبه‌ینێوه شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام بێت.
ئاسۆ كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 27ی مانگ، شه‌پۆلێكی ناسه‌قامگیر هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی ده‌گرێته‌وه و پێشبینی بارانبارین به بڕی جیاواز ده‌كرێت.
وتیشی: "كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه و سه‌ره‌تای مانگی داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا بڕی بارانبارینه‌كه دیار نییه چه‌نده‌یه".
ئه‌وه‌شی باسكرد، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له سلێمانی نزمترین پله‌ی گه‌رما 12 و به‌رزترین پله 25، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له رۆژانی هاتنی شه‌پۆله‌كه‌دا پله‌كانی گه‌رما زیاتر نزم بوونه‌وه به‌خۆیانه‌وه ببینن.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ی تشرینی یه‌كه‌م، دەستەی کەشناسی عیراق لە راگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سێ رۆژی داهاتوو راگەیاند و بەگوێرەی راگەیەندراوەکە لەسبەینێوە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکرێت بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکان دەستپێبکات.
AM:10:59:26/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 33688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت