ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگی 297 وێستگە دەکرێت
وێستگه نیوز ـ
کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، لێکۆڵینەوە لە سکاڵا و تانەکان بەردەوامییان ھەیە و 22 تانە پەسەند کراون و 461 تانەش رەتکراونەتەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند: تائێستا لێکۆڵینەوەیان لە 483 تانە کردووە کە ئاڕاستەی ئەنجومەنی کۆمیسیرانی کۆمیسیۆن کراون و لەو ژمارەیەش بەھۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست 461 تانەیان رەتکراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، 22 تانە پەسەند کراون و لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیار دراوە ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگی297 وێستگە لە چەند پارێزگایەک بکرێت کە یەکێک لەو پارێزگایەنە کەرکوکە و دوای تەواوبوونیشی ئەنجامەکان ئاشکرا دەکرێن.
له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان له لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه و پاشه‌كشه‌ی هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 10ی تشرینی یه‌كه‌م، گرژی شاری به‌غدا و ناوچه‌ی سه‌وزی گرتووه‌ته‌وه و لایه‌نگرانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌نگه‌كانیان كه‌می كردووه خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكردووه و پێیان وایه ساخته‌كاری كراوه.
AM:12:04:25/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت