هاووڵاتییەکی کورد لە تاران بە تەقەی هێزە ئهمنییهکان کوژرا
موحسین ئیبراهیمی
وێستگه نیوز ـ
هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری تاران پایتەختی ئەو وڵاتە لەکاتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد دایەنە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتیان.
بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئهمنییهكانی ئێران له تاران هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی موحسین ئیبراهیمی تەمەن 28 ساڵ و خەڵکی کرماشان لەکاتی دەستبەسەرکردندا داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و كوشتوویانە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئهمنییەکان لە سەر پردی گیشا و لە کاتی راوەدوونانی موحسین ئیبراهیمی بە مەبەستی دەستبەسەر کردنی، ئەم هاووڵاتییە کوردەیان داوەتە بەر دەستڕیژی گوللە و کوشتوویانە.
جێگای ئاماژەیە کە موحسین ئیبراهیمی، تهمهن 28 ساڵ لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری کۆیەشت (کوهدەشت) سەر بەپارێزگای لوڕستان و دانیشتووی کرماشان بووە.
PM:11:30:24/10/2021
ئهم بابهته 2364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت